ده‌سته‌ی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای پێشبینیكراو و ڕێژه‌ی بارانبارینی مانگی داهاتووی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق ئاشكرا كرد.
عامڕ جابری به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی ده‌سته‌ی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق ڕایگه‌یاند: مانگی داهاتوو به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بارانبارینی به‌خوڕ و مامناوه‌ند له زۆرێك له ناوچه جیاجیاكانی عێراق بوونی ده‌بێت، هه‌روه‌ها پله‌كانی گه‌رماش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڕوو له دابه‌زین ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: وه‌رزی زستانی ئه‌مساڵ زووتر و له ڕۆژی 22ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستی پێكردووه، ئێمه وه‌ك ده‌سته‌ی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی پێشبینی ده‌كه‌ین ئه‌مساڵ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بارانی باش له عێراق ببارێت.
عامڕ جابری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی وه‌ك هه‌میشه راپۆرتی كه‌شوهه‌وای دروست و پێشبینی و ڕێژه‌ی بارانبارین به‌شێوه‌یه‌كی پیشه‌ییانه بڵاو ده‌كاته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.