به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی شاره‌كانی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه سبه‌ی شه‌موو باران ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
كه‌شناسی سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند: ئاسمان په‌ڵه‌هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بێته‌وه له تۆماركراوه‌كانی دوێنێ پێجشه‌م.
ڕاشیگه‌یاند: خێرایی با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و ئاراسته‌شی باكوری خۆرهه‌ڵات ده‌بێت، مه‌ودای بینینیش له‌نێوان 9-10 كم ده‌بێت.
بۆ سبه‌ی شه‌مووش، كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێک کات هەوری تەواو دەبێت لەگەل ئەگەری نمەبارانێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی هەولێر و دهۆک، پله‌كانی گه‌رماش 1 تا 2 پله نزمتر ده‌بنه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: له ڕۆژی شه‌موو خێرایی با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و ئاراسته‌كه‌شی به‌ره‌و خۆرهه‌ڵات ده‌بێت، مه‌ودای بینینیش له‌نێوان 8-10 كم ده‌بێت.
كه‌شناسی پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراوی شاره‌كانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه بڵاو كرده‌وه:-
هەولێر: 18 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 17 پلەى سیلیزى
دهۆک: 15 پلەى سیلیزى
کەرکووك: 20 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 17 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 16 پلەى سیلیزى
سۆران: 14 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 20 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.