ڕاوێژكارێكی سه‌رۆكی ئۆكراینا ژماره‌ی كوژرانی سه‌ربازانی ڕووسیای له جه‌نگه‌كان ئاشكرا كرد كه ژماره‌یان به هه‌زاران ده‌بێت.
میخاییلۆ بۆدۆلاك ڕاوێژكاری فولۆدیمێر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆركراینا ڕایگه‌یاند: سوپای ڕووسیا له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕ دژی وڵاته‌كه‌مان تا ئێستا 10 بۆ 13 هه‌زار سه‌ربازی له‌ده‌ستداوه.
میخاییلۆ بۆ میدیاكان ڕایگه‌یاند: ژماره‌ی فه‌رمیمان له ئه‌ركانی گشتی و فه‌رمانده‌یی باڵای سه‌ربازی لایه كه تا ئێستا ژماره‌ی كوژراوانی سه‌ربازانی رووس له جه‌نگه‌كان له‌نێوان 10 هه‌زار بۆ 12500 هه‌زار ده‌بێت.
پۆدۆلاک بە کەناڵی 24ی ڕاگەیاندووە، "ژمارەی فەرمی لە ئەرکانی گشتی و ژمارەی فەرمی فەرماندەیی باڵامان هەیە و بەپێی خەمڵاندنەکانیان، (لە نێوان) 10 بۆ 12 هەزار و 500 کەس کوژراون".
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ژماره‌ی برینداران زۆر له ژماره‌ی كوژراوان زیاتره.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئۆرسۆلا فۆن دێر لاین سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ئه‌وروپا چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا ڕایگه‌یاندبوو كه ژماره‌ی كوژراوانی سه‌ربازانی ئۆكراینی له جه‌نگه‌كاندا دژ به ڕووسیا خۆی له 100 هه‌زار سه‌رباز ده‌دات.
هه‌ر دوای ئه‌م لێدوانه‌ی سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ئه‌وروپا، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی ئۆكراینا هه‌واڵه‌كه‌ی به ناڕاست وه‌سف كرد و ڕه‌تی كرده‌وه كه تا ئێستا ئه‌م ژماره زۆره‌ی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی له جه‌نگه‌كاندا دژی سوپای رووسیا كوژرابن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.