به‌هۆی بارانی به‌لێزمه‌ی چه‌ند ڕۆژی رابردوو له چه‌ند شارێكی به‌ڕازیل لافاو دروستبووه و به‌هۆیه‌وه 2 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌زاران كه‌سی تریش بێ ماڵ و حاڵ و ده‌ربه‌ده‌ر بوون.
میدیاكانی به‌ڕازیل بڵاویان كرده‌وه: بارینی بارانی به لێزمه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو بووه‌ته هۆكاری دروستبوونی لافاو له چه‌ند شارێك و به‌هۆیه‌وه 2 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، یه‌كێكیان به ته‌زووی كاره‌با بووه و ئه‌وی تریشیان ماڵه‌كه‌ی به‌سه‌ردا ڕووخاوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه كارمه‌ندێكی به‌رگریی شارستانیش بێ سه‌روشوێنه.
بڵاویشیان كرده‌وه: لافاوه‌كان زیاتر له شاره‌كانی ساو جواو باتێستا و سانتا كاتارینا و هه‌رێمی باهیا سه‌ری هه‌ڵداوه و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 4 هه‌زار كه‌س بێ ماڵ و حاڵبوونه و به‌ناچاری ماڵه‌كانیان جێهێشتووه.
تیمه‌كانی به‌هاناوه‌چوونی به‌ڕازیل ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له ئه‌نجامی لافاوه‌وه تا ئێستا چاره‌نووسی 30 بۆ 50 كه‌س دیار نییه.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه باران به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و به لێزه له شاره‌كانی بهڕأزیل ده‌بارێت و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆكاری كۆبوونه‌وه‌ی ئاو و دروستبوونی لافاو له چه‌ند شارێك و داڕمانی شاخ و شه‌قامه خێراكان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.