به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر زانیاری له‌سه‌ر ڕووداوێكی هاتوچۆی شه‌وی رابردوو ئاشكرا ده‌كات كه به‌هۆیه‌وه هاووڵاتییه‌كی به‌ریتانی گیانی له‌ده‌ست دا.
پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند: دوای ئەوەی كاتژمير (3:30) خولەکی ئەمشەو هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار كرانەوه به بوونى ڕووداوێكى هاتوچۆ لەسەر شەقامى (100 مەتری)، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنى رووداوه‌كه.
ڕاشیگه‌یاند: دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانمان دەرکەوت كەوا ماتوڕسكيلێك شوفێرەكەى به ناوى (م. خ. ش) به ڕەگەز عەرەبی سووریا كه كارى دیليڤەرى دەكات، خۆى كێشاوه به هاووڵاتیيەكى به ڕەگەز بەريتانى.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هاووڵاتییه به‌ریتانییه‌كه ناوى (ئاندرو تورلی)یه و تەمەن (59) ساڵه و له كۆمپانيایەک لە شاری هەولێر كار دەكات.
پۆلیسی هه‌ولێر زانیاری زیاتری له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند: هاووڵاتییه به‌ریتانییه‌كه پێش كه‌وتنه‌وه‌ی ڕووداوه‌كه ویستوویەتی به پياده لە شەقام بپەڕێتەوە، بەڵام شوێنی پەڕینەوەی پیادە نەبووە، بۆیە لە ئەنجامی ئەو ڕووداوە هاووڵاتییە بەریتانییەکە گیانی لە دەستداوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: بەپێی لێکۆڵینەوەکان هاووڵاتییە بەریتانییەکە هاوڕێیەکی لەگەڵ بووە به ناوى (دەيڤید) كه دانی بەوە داناوە بەر له رووداوەكه خواردنەوەی کحوولییان خواردووەتەوە و هاوڕێکەشی لە شوێنی مۆڵەتپێدراو بۆ پەڕینەوەی پیادە نەپەڕیوەتەوە، بۆیە ئەم کارەساتە ڕووی داوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر جه‌ختیشی كرده‌وه كه لە ئێستادا شوفێرى ماتۆرسكيلەکه بەپێی ماددەی (23ی هاتوچۆ) لەلایەن هێزەکانیانه‌وه دەستگير كراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.