وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند، به فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 260 پارچه زه‌وییان له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ به‌سه‌ر زیندانییانی سیاسی دابه‌ش كرد، جه‌ختیی كرده‌وه كه زیاتر له 11 هه‌زار پارچه زه‌وی تر به‌سه‌ر میراتگرانی شه‌هیدان و زیندانییانی سیاسی و ڕزگاربووانی ئه‌نفال دابه‌ش ده‌كرێ.
وه‌زاره‌ته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه دا: دوێنێ پێنجشه‌م لە قەزای چەمچەماڵ 260 پارچە زەوی بەسەر زیندانییانی سیاسی دابەش کرا، ئەمەش دوای دەرچوونی فەرمانێکی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هات کە لە رێکەوتی 23ی تشرینی دووەمی 2021 کە هەریەک لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و وەزارەتی شارەوانی گەشتوگوزار بۆ ئامادەکاری و وردبینیکردن لە ناوی کەسەکان راسپاردبوو بۆ پێدانی ئەو زەوییانە.
ڕاشیگه‌یاند: لە فەرمانەکەی سەرۆک وەزیراندا هاتووە کە لە رێکەوتی 21/2/2018 بڕیاردراوه زەوی بۆ 11 هەزار و 141 هاووڵاتی دابین بكرێ لە میراتگرانی شەهیدان و ئەنفالکراوان و جینۆساید و زیاندانیانی سیاسی و رزگاربووانی شاڵاوی ئەنفال لە سنووری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان لە هەرێمی کوردستان.
وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: فەرمانەکەی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو کارە دوای وردبینیکردن لە تەواوی ناوەکان و دڵنیابوون لە بوونی مەرجەکانی تەرخانکردنی زەوی تیایاندا، ئەوەش لە رێگەی لیژنەیەکی پسپۆڕە کە نوێنەری هەریەک لە وەزارەتەکانی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراون و شارەوانی و گەشتوگوزار تێدا بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: هەر بەپێی فەرمانەکەی سەرۆک وەزیران پێویستە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار کاری پێویست ئەنجام بدات بە وردبینیکردنی لیستی ناوەکانی مامەڵەکانی تەرخانکردنی زەوی لە سنووری ئیدارەی گەرمیان (کەلار و کفری) لەگەڵ دابینکردنی زەوی پێویست بۆ مەبەستی جێبەجێکردنی فەرمانەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.