په‌یامنێری كوردستان تیڤی پێی ڕاگه‌یاندین، له ئه‌نجامی بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانان له شاخی كێله‌شین له سنووری شارۆچكه‌ی ماوه‌ت، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا و دووی تریش بریندار بوون.
په‌یامنێرمان ڕزگار مامه ئاماژه‌ی به‌وه دا: دوای نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه 5 جار به سه‌ختی بۆردومانی شاخی كێله‌شین له سنووری گوندی زه‌ڕوونی سه‌ر به شارۆچكه‌ی ماوه‌ت كراوه.
ئاماژه‌شی دا: فڕۆكه‌كان له بۆردومانه‌كه‌دا 4 هاووڵاتییان كردۆته ئامانج كه له شاخه‌كه‌دا خه‌ریكی ڕاوكردن بوون.
گوتیشی: له ئه‌نجامی بۆردومانه‌كه 3 هاووڵاتی بریندار بوون، یه‌كێك له برینداره‌كان به‌ناوی (عه‌زیز) كه له كاتی بۆردومانه‌كه‌دا بێ سه‌روشوێن ببوو، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا.
هه‌روه‌ها گوتی: ڕزگاربوویێكی بۆردومانه‌كه له‌گه‌ڵ بریندارێك به‌ناوی (مام كوێخا) له شاخی كێله‌شین گیری خواردووه و داوا ده‌كات تیمه‌كانی فڕۆكه‌وانی بچنه فریای بۆ ڕزگاركردنی خۆی و هاوڕێ برینداره‌كه‌ی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه سه‌رجه‌م قوربانییانی بۆردومانه‌كه هاووڵاتی سڤیلی گوندی قامیشن، ئه‌مڕۆ هه‌ینی به مه‌به‌ستی ڕاوكردن چوونه‌ته شاخی كێله‌شین و له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه بۆردومان كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.