لەژێر چاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان،بەسەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی2ی12ی2022،کۆتایی بەپاڵەوانێیەتی گۆڕەپان و مەیدانی یانەکانی کوردستان لەسەر ئاستی لاوان بۆ کوڕان و کچان هات.
پاڵەوانێتیەکە لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو لەپارێزگای هەولێر بە بەشداری هەشت یانە لە کوڕان و حەوت یانە لەکچان لەبنکەی وەرزش و لاوانی عەنکاوە بەرێوەچوو.
ئێوارەی ئەمڕۆش بەئامادەبوونی موئەیەد مەغدید سەرۆکی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان بەوەکالەت و د.ئاڵان قادر ئەمینداری گشتی لێژنەی ئۆلۆمپی و سەرۆک و جێگر و سکرتێر و ئەندامان لەیەکێتی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی کوردستان دوا قۆناغەکانی پاڵەوانێتییەکە بەرێوەچوو، ئەنجامیش لەسەر هەردوو ئاستی کوڕان و کچان لەپلەکانی پێشەوە تا پلەکانی پێنجەم بەم شێوەیەبوو:
لەسەر ئاستی کوڕان:
1- یانەی شێروانە 132 خاڵ.
2- یانەی سیروانی نوێ 129 خاڵ.
3- یانەی سۆلافی نوێ 103 خاڵ.
4- یانەی چۆمان 55 خاڵ.
5- یانەی زانکۆ 51 خاڵ.
لەسەر ئاستی کچان:
1- یانەی سیروانی نوێ 129 خاڵ.
2- یانەی سەورە 121 خا
3- یانەی شێروانە 108 خاڵ.
4- یانەی چۆمان 30 خاڵ.
5- یانەی ئافرەتانی کەرکوک 12 خاڵ.
لەکۆتایشدا لەلایەن بەرپرسانی ئامادەبووی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان و یەکێتی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی کوردستان جام و بڕوانامەی بەشداربوو بە پاڵەوانان و بەشداربووان درا.
کاروچاڵاکییەکانی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان،بەپشتگیری کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.