Erbil 38°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 18:44

حکوومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەیەکی گرنگ لە هەولێر جێبەجێ دەکات

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پڕۆژەی  چارەسەركردنی كێشەی لافاو لە دەوروبەری شەقامی 150 مەتری خێرا لە هەولێر 27%ـی جێبەجێ كراوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: پڕۆژەی چارەسەركردنی كێشەی لافاو لە دەوروبەری شەقامی 150 مەتری خێرای هەولێر، یەک لە پڕۆژە گرنگەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكانی لافاو لە شاری هەولێر كە بە گوژمەی 08 ملیار و 806 ملیۆن و 864 هەزار و 503 دینار لەسەر بوصدجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جێبەجێی دەكات بە سەرپەرشتی هەردوو بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر و ڕێگەوبانی هەولێر كە تاوەکو ئێستا 27% ی جێبەجێ كراوە.

ڕاشیگەیاند: پڕۆژەكە چەند بڕگەیەكی جیاواز لە خۆ دەگرێت، لەوانەش دروستكردنی ئاوەڕۆی سندووقی و لوولەیی و ئاوبەری سندووقی و لوولەیی بە قەبارەی جیاواز.

ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا کە چاككردن و ڕێكخستنەوەی تەنیشتە ڕێگەكان و كردنەوەی ڕێڕەوە ئاویەكان و دروستكردنی جۆگەی كۆنكرێتی بە درێژایی ڕێگەی سەرەكی هەولێر – پیرمام كراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.