Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 11:26

بەهۆی پێشبڕکێکردن ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ ڕووی دا؛ قوربانیشی لێکەوتەوە

کوردستان TV
100%

هاتووچۆی هەولێر بڵاوی کردەوە کە کاتژمێر05:00ـی سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، بەهۆی پێشبڕکێکردن لەسەر شەقامی 150 مەتری ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ ڕووی دا کەسێک گیانی لەدەست دا و برینداریشی لێکەوتەوە.

فازڵ حاجی گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند: لەسەر شەقامی 150 مەتری چەند ماتۆڕسکیلێک بەیەکەوە پێشبڕکێیان کردبوو، لەوکاتەش لەسەر شەقامەکە ئۆتۆمبێلێکی نیسانی تایبەت دەڕۆیشت لە سایدی خۆی، پێشبڕکێکارەکان لەبەر ململانێی خۆیان نەیانتوانی بوو بەتەواوی ئۆتۆمبێلەکەی بەردەمیان ببینن و خۆیانی لێ دەرباز بکەن، بۆیە یەکێک لە ماتۆڕسکیلەکان کە لەجۆری بی ئێم بووە،  بەهێزێکی زۆرەوە خۆی کێشابوو بە دواوەی نیسانە تایبەتەکە.

ڕاشیگەیاند: لە دەرئەنجامی ڕووداوەکە شوفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەست دا، و سەرنشینێکی نیسانەکەش بەسەختی زامدار بوو.

گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەم حاڵەتە، دووەمین حاڵەتی گیانلەدەستدانە لە شەقامی 150 مەتری تۆمار دەکرێت لە ڕۆژی کردنەوەیەوە، هەردووک حاڵەتیش بەهۆی پێشبڕکێ بووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.