دوێنێ هەینی، بانكی ڕەشید سەرجەم فەرمانبەرانی حكومەتی عێراقی لەو باندانە ئاگاداركردەوە كە بانگەشەی ئەوە دەكەن پەیوەندییان بە بانكە حكومییەكانەوە هەیە و مووچەكانیان دەدزن.
بانكەكە لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سەرجەم كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی حكومەت لەو باندانە ئاگاداردەكەینەوە كە بانگەشەی ئەوە دەكەن پەیوەندییان بە بانكە حكومییەكانەوە هەیە و نامە بۆ زیادكردنی بڕە پارەیەك بۆ باڵانسەكەیان دەنێرن.
هەروەها بانكە داوا لەفەرمانبەران دەكات كە ووشەی نهێنی" پاسۆردەكەیان" نەدەنە ئەو كەسانە كە بێتە هۆی دزینی مووچەكانیان .
بانكەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، ئێمە پشتڕاستی دەكەینەوە كە بانكەكە هیچ پەیوەندییەكی بەو كەسانەوە نییە و پێویستە ووشەی نهێنی حسیابەكەتان نەدەنە هیچ كەس.
بانكی رەشید هۆشداری لەدزینی مووچەی فەرمانبەرانی حكومەت دەدات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.