به‌سه‌رپه‌رشتی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد و قونسوڵیه‌ی هیندستان له‌هه‌ولێری پایته‌خت، پاڵه‌وانێتییه‌ك بۆ ژماره‌یه‌ك یاریزانی هیندی كه دانیشتووی هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌چوو.
د.دلزار حه‌مه ساڵح، سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: رۆژی هه‌ینی 2ى12ى 2022، له‌باره‌گای یانه‌كه‌مان به‌هه‌ماهه‌نگی قونسوڵیه‌ی وڵاتی هیندستان له‌هه‌رێمی كوردستان، پاڵه‌وانێتییه‌كمان بۆ ژماره‌یه‌ك له‌یاریزانان كه نیشته‌جێی هه‌رێمن رێكخست ، كه پاڵه‌وانێتییه‌كه ڕاپیدی تایبه‌ت بوو به‌سیسته‌می سویسری و به‌پێنج ڕاوند به‌كاتی ده‌خوله‌ك به‌رێوه‌چوو.
سه‌رۆكی یانه گوتیشی، پاڵه‌وانێتییه‌كه ته‌واوی یاساكانی نێوده‌وڵه‌تی تێدا ئه‌نجامدرا، 36 یاریزانی هیندیش به‌شداربوون و یاریزانانیش له‌پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا دابه‌شی سێ گروپ كرابوون به‌پێی ئاست و ته‌مه‌نیان.
د.دلزار حه‌مه ساڵح گوتیشی، به‌سوپاسه‌وه هه‌ر له پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا سوبهاش کاین، قونسوڵی گشتی وڵاتی هیندستان له‌هه‌رێمی كوردستان و ستافی قونسوڵیه ئاماده‌یی پاڵه‌وانێتییه‌كه و هاوكاربوون له‌گه‌ڵمان بۆ به‌رێوه‌چوونى ئه‌م چاڵاكییه وه‌رزشیه، ئه‌وه‌ی مایه‌ی خۆشحاڵی ئێمه بوو، قونسوڵی گسشتی وڵاتی هیندستان سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی یانه‌كه‌مان كرد، كه سه‌رسام بوو به‌ئاست و توانای یانه‌كه ، هه‌م له‌پێگه‌یاندنی ئه‌و ژماره یاریزانه‌ی كه ئێستا له‌تیپه‌كانی یانه‌كه‌ماندا هه‌یه ، به‌هۆیه‌وه توانیویه‌تی له‌ئاستی ئاستی ناوخۆ و عێراق و ناوچه‌كه و ده‌ره‌وه ژماره‌یه‌كی قوڕس بێت، بۆیه سوپاسی یانه‌كه‌مانی كرد و ده‌ستكه‌وت و ژماره‌كانی یانه‌كه‌مانی به‌مێژوویه‌ك دانا له‌یاری شه‌تره‌نج كه‌تۆمارده‌كرێت له‌لایه‌ن شه‌تره‌نجی خانزاده‌وه.
سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد گوتیشی، ئێمه‌ش له‌به‌رامبه‌ر وته‌كانی قونسوڵی هیند سوپاس و پێزانینی خۆمان به‌ناوی ته‌واوی یانه‌وه ئاراسته‌مان كرد ، یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد بۆ ته‌واوی چین و توێژه‌كان ده‌رگای واڵا له‌پێناو سوود گه‌یاندن به‌هه‌موو لایه‌ك.
له‌كۆتایشدا له‌لایه‌ن سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد و قونسوڵی وڵاتی هیندستان خه‌ڵات و جامی پاڵه‌وانێتییه‌كه به‌خشرا به پاڵه‌وانانی به‌شداربوو.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.