خۆپیشاندان له‌شاره‌كانی كوردستان و شاره‌كانی دیكه‌وه به‌رده‌وامه و هێزه ئه‌منییه‌كانیش به‌رده‌وامن له‌ڕفاندنی هاووڵاتیانی كورد .
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە ڕۆژەکانی دووشەممە، سێشەممەی هه‌فته‌ی رابردوو، له‌شاری تیکاب بە ناوەکانی ئومێد عەباسی، سیروان شیوەخی، تەمەن 22 ساڵ، وەحید دەیهەم، تەمەن 24 ساڵ، کامران قادری تەمەن 25 ساڵ، بەهرام ئەکرەمی 25 ساڵ و مەهدی مورادی، تەمەن 23 ساڵ لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه لەو شارە ڕفێندراون.
رێكخراوی هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه" هەروەها ڕۆژی پێنجشەممەی رابردووش، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی شاری تیکاب بە ناوی سامان محەممەدی و کوڕی سابیر، لەلایەن هێزەكانی سه‌ر به‌كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ده‌ستگیركراون و تاوه‌كو ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە.
هەموو ئەو هاووڵاتییانە پاش ئەوەی کە ڕفێندراون، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە و تا هەنووکەش هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخ و چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە.
له‌كۆتاییدا رێكخراوی هه‌نگاو ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، دەستبەسەرکردن و ڕفاندنی بەکۆمەڵی ئەو هاووڵاتییانە لە کاتێکدا بووە کە چەندین شەوی بەردەوام لە هەوڵی سەرهەڵدان ناڕەزایەتی و خرۆشانی شەقامەکانی شاری تیکاب بۆ پاڵپشتی لە بەرخۆدان و خۆڕاگریی خەڵکی شاری مەهاباددا بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.