له گه‌ڕی سێیه‌م و كۆتایی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیست و دووی قه‌ته‌رو له گڕوپی هه‌شته‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌و له ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا، هه‌ڵبژارده‌ی كۆریای باشوور به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگالی برده‌وه.
دوای تێپه‌ڕبوونی پێنج خوله‌ك به‌سه‌ر فیكه‌ی ده‌ستپێكی یاری، یاریزان ڕیكاردۆ هۆرتا گۆڵێكی بۆ پۆرتوگال تۆماركرد، پاشان یاریزانانی كۆریای باشوور هه‌وڵی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاریاندا، تا له خوله‌كی بیستوحه‌وت، یاریزان كیم یۆنگ گۆن گۆڵی به‌رامبه‌ری تیپه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی له گێمی یه‌كه‌م یه‌كسان كرده‌وه.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی یه‌كه‌می كاتی زیادكراوی یاریدا، یاریزان هوانگ هی چان گۆڵی دووه‌م و بردنه‌وه‌ی كۆریای باشووری تۆماركرد، به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی كۆریای باشوور له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی گڕوپی هه‌شته‌م بۆ چوار خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و گه‌یشته قۆناغی شازده، پۆرتوگالیش به كۆكردنه‌وه‌ی شه‌ش خاڵ و به شێوه‌ی پێشوه‌خت و به یه‌كه‌می گڕوپه‌كه گه‌یشتنی بۆ قۆناغی شازده مسۆگه‌ركردبوو.
هه‌ر له گه‌ڕی سێیه‌م و كۆتایی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی جامی جیهانی دووهه‌زاروبیستودووی قه‌ته‌رو له یاریه‌كی دیكه‌ی گڕوپی هه‌شته‌م، هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرگوای به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له هه‌ڵبژارده‌ی گانای برده‌وه.
له خوله‌كی هه‌ژده‌دا، ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ گانا هه‌ژماركرد، به‌ڵام له جێبه‌جێ كردنی لێدانه‌كه‌دا، یاریزان ئاندرێ ئایۆ نه‌یتوانی گۆڵ تۆماربكات، له‌و لاشه‌وه یاریزان، جیۆرجیان دی ئارسكایتا گۆڵێكی بۆ ئۆرگوای له خوله‌كی بیست و شه‌ش تۆماركرد.
پاشان هه‌مان یاریزان گۆڵی دووه‌می خۆی و هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی له خوله‌كی سیی و دوو به‌ده‌ستهێناو گێمی یه‌كه‌م به‌م دوو گۆڵه به پێشكه‌وتنی ئۆرگواییه‌كان ته‌واوبوو، له گێمی دووه‌میش ئه‌نجامی یاری گۆڕانكاری دیكه‌ی به‌خۆوه نه‌بینی، سه‌ره‌ڕای بردنه‌وه‌ی له‌م یاریه‌دا، هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرگوای نه‌یتوانی بگاته قۆناغی شازده‌و ماڵئاوایی له پاڵه‌وانێتیه‌كه كرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به كۆكردنه‌وه‌ی چوار خاڵ و به جیاوازی گۆڵ له‌گه‌ڵ كۆریای باشوور پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی گڕوپی هه‌شته‌می به‌ركه‌وت، هاوكات هه‌ڵبژارده‌ی گانا به سێ خاڵ له پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی گڕوپه‌كه هات و شان به شانی ئۆرگوای له جامی جیهان چووه ده‌ره‌وه.
هه‌ر له میانی یاریه‌كانی گه‌ری سێیه‌می قۆناغی كۆمه‌له‌كانی جامی جیهانی قه‌ته‌رو له یاریه‌كانی كۆمه‌له‌ی حه‌وته‌م دوو یاری له‌یه‌ك كاتدا به‌رێوه چوو .
له‌یاری یه‌كه‌م و له‌سه‌ر یاریگای لۆسێل هه‌ردوو هه‌لبژارده‌ی به‌رازیل و كامیرۆن روبه‌رووی یه‌كتری بونه‌وه‌و كامیرۆن به گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا ،له یاری دووه‌میشدا سویسرا به سێ گۆل به‌رامبه‌ر به دوو گۆل له‌هه‌لبژارده‌ی سربیای برده‌وه به‌مه‌ش هه‌ردوو هه‌لبژارده‌ی به‌رازیل و سویسرا سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی شازده‌ی جامه‌كه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.