ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق متمانەی دا بە كاندیدانی هەردوو پۆستی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و شارەوانییەكان و وەزارەتی ژینگە.
ئەمڕۆ شەممە سێی كانوونی دووەمی 2022، لە میانی دانیشتنی ژمارە 15 لە وەرزی دووەمی یاسادانان لە ساڵی یەكەم لە خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پرۆسەی متمانەدان بە كاندیدانی هەردوو پۆستی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و شارەوانییەكان و وەزارەتی ژینگە لە حكوومەتی عێراق بەڕێوەچوو.
هەریەك لە بەنگین عەبدوڵڵا رێكانی لە پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و شارەوانییەكان و نزار محەمەد سەعید ئامێدی لە پشكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ پۆستی وەزارەتی ژینگە لە حكوومەتی عێراق متمانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانیان پێدرا.
رۆژی 27ی تشرینی یەكەمی 2022، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق متمانەی دا بە ئەندامانی كابینە و بەرنامەی كاری حكوومەتی عێراق بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سوودانی كە لە 23 وەزارەت پێكهاتووە.
پەرلەمانی عێراق متمانەی بە كاندیدانی هەردوو پۆستی وەزارەتەكانی ئاوەدانكردنەوە و ژینگەی عێراق دا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.