Erbil 38°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 10:14

ئه‌مڕۆ مه‌راسیمی خه‌ڵاتی (قه‌ڵه‌می زێرینی جه‌مال نه‌به‌ز) به‌ڕێوه‌ده‌چێت

کوردستان TV
100%


 ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 3-12-2022  له‌ شاری سلێمانی ،رێكخراوی رۆشنبیریی جه‌مال نه‌به‌ز، مه‌راسیمی خه‌ڵاتی (قه‌ڵه‌می زێرینی جه‌مال نه‌به‌ز) ساڵی دووه‌م- ٢٠٢٢ سازده‌كات.
رێوروسمه‌كه‌ كاتژمێر ٤ ی ئێواره‌  (خه‌ڵاتی قه‌ڵه‌می زێرینی جه‌مال نه‌به‌ز) خولی پرۆفیسۆر (جه‌مال ره‌شید ئه‌حمه‌د) بۆ ساڵی ٢٠٢٢ له‌بنكه‌ی ژین به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
پڕۆفیسۆر د.جه‌مال نه‌به‌ز كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری نیشتمانی، نه‌ته‌وه‌یی‌ و ئه‌كادیمی كوردستان بوو، له‌ چه‌ندان بوار و رشته‌ی جیاوازدا خزمه‌تی به‌ گه‌ل‌ و نیشتمانه‌كه‌ی كردووه‌‌، دره‌ختێكی باڵابه‌رزی به‌ردار بووه‌‌ و شوێنپه‌نجه‌ی خزمه‌ت‌ و به‌خششه‌كانی هه‌میشه‌ دیار و دره‌وشاوه‌ن.
د. جه‌مال نه‌به‌ز ،له‌ یه‌كی كانوونی یه‌كه‌می 1933 له‌ شاری سلێمانی دایك بوو، له‌ ئامێزی خێزانێكی ناسراودا په‌روه‌رده‌ بووه‌ و قۆناغه‌كانی خوێندنی له‌ شاری سلێمانی ته‌واو كرد، ناوه‌ڕاستی ساڵی 1950 كۆلیجی زانستی زانكۆی به‌غدای ته‌واو كرد‌ و له‌ وانه‌كانی فیزیا‌ و بیركاری پسپۆڕیی وه‌رگرت.
شه‌ش ساڵ وه‌ك مامۆستا وانه‌كانی فیزیا‌ و بیركاری له‌ قوتابخانه‌ ئاماده‌ییه‌كانی شاره‌كانی هه‌ولێر، كه‌ركووك‌، به‌غدا‌ و به‌سڕه‌ گوته‌وه‌.
ساڵانی (1956-1957) سه‌ردانی وڵاتانی سووریا‌، لبنان‌ و ئێرانی كرد‌ و چه‌ندان كه‌سایه‌تی فیكری‌ و رۆشنبیریی كوردی له‌و وڵاتانه‌ بینی‌ و گفتوگۆی چڕی رووناكبیریی له‌گه‌ڵ كردن‌ و چه‌ند به‌رهه‌مێكی ئه‌ده‌بییان به‌ زمانی كوردی چاپ كرد،خاوه‌نی خه‌رمانێك به‌رهه‌می مێژوویی‌، زانستی‌، رۆژنامه‌گه‌ری‌ و زمانه‌‌، له‌و بوارانه‌دا خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی به‌ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی كتێبخانه‌ی كوردی كردووه‌.
له‌هه‌شتی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری 2018 ئه‌و مامۆستا و پڕۆفیسۆره‌ مه‌زنه‌ی كورد، له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌ڵمانیا گیانی له‌ ده‌ست دا.
ئا- كامران

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.