محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، ، ئەمڕۆ شەممە، پێیوابوو، واقیعی خزمەتگوزاری لە هەموو پارێزگاكانی عێراق پێویستی بە پێداچوونەوەی جددی هەیە.
ئەمەش لەكاتی سەرپەرشتیكردنی كۆبوونەوەی سەرۆك و بەڕێوەبەری بەشە خزمەتگوزاری و كەرتییەكان لە قەزای سامەڕا، كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەیشتە ئەوێ، لە سەرەتای سەردانەكەیدا بۆ قایمقامیەتی سەلاحەددین بۆ بەدواداچوون بۆ دۆخی خزمەتگوزاری و ئەمنی لەپارێزگاكە.
لە بەیاننامەیەكدا كە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سودانی بڵاویكردووەتەوە، ئاماژەی بەوە كردووە، كە ئەم دووەمیان پێشكەشكردنی وردی لەسەر واقیعی خزمەتگوزاری سامەڕا و پێشكەوتنی جێبەجێكردنی ژێرخانی و پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان لەوێ و گرنگترین ئاستەنگەكانی بەردەم پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان و دابینكردنی پێداویستییەكانیان پێشكەش كرد.
دووپاتیشی كردەوە كە هاتۆتە پارێزگاری سەڵاحەدین بۆ ئەوەی بە وردی واقیعی گشتی بزانێت، ئاماژەیە بۆ ئەوەی دۆخی خزمەتگوزاری لە هەموو پارێزگاكان پێویستی بە پێداچوونەوەی جددی و پلانی خێرا هەیە بۆ چارەسەركردن.
سودانی: دۆخی خزمەتگوزاری لە هەموو پارێزگاكانی عێراق پێویستی بە پێداچوونەوەی جددی هەیە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.