سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوای ئەوەی دوێنێ هەینی ڕایگەیاند، بەڵێنەکەیان لەبارەی هەناردەکردنی بەرهەمی خۆماڵی بەجێگەیاندووە، ئەمڕۆ پیرۆزبایی ئاراستەی خەڵکی کوردستان و جوتیاران کرد.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڤیدیۆیەکی بڵاو کردۆتەوە و ڕایگەیاند: هەناری سروشتی کوردستان ئێستا لە بازاڕەکانی دەوڵەتی ئیمارات بەردەستە
سەرۆکی حکوومەت بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی ئاراستەی خەڵکی کوردستان و جوتیاران کرد.
ئەمەش لەکاتێکدا کە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵەکانی خستەگەڕ بۆ ئەوەی لەم کابینەیەدا هەلی هەناردەکردنی بەروبوومی کشتوکاڵی ناوخۆیی کوردستان بۆ دەرەوە و دۆزینەوەی بازاڕی دەرەکی بڕەخسێنێت.
Kurdistan's premium grade pomegranates are hitting supermarket shelves across the Gulf.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) December 3, 2022
Have you tried it? #Hanar pic.twitter.com/zlj4ZTdvmF
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.