دوای ئەوەی ئەمشەو شەممە 03ـی 12ـی 2022 قوتابییانی بەشەناوەخۆیی شەهید شەوکەت گردبوونەوە، پارێزگاری هەولێر بەدەم داواکاری قوتابییانەوە چوو.
ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: دواى ئەوەى بەهۆى کەمى خزمەتگوزاریى لە بەشەناوخۆییەکانى شەوکەت شێخ یەزدین، بەشێک لە قوتابییان خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و ڕێگەى سەرەکى (هەولێر - کەرکووک)ـیان گرت، ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر، بە یاوەرى د.كامهران یونس، سهرۆكی زانكۆی سهڵاحهدین نوێنەرانى قوتابییان لە زانکۆ، لەگەڵ قوتابییانى بەشەناوەخۆیى شەوکەت شێخ یەزدین کۆبووەوە.
ڕاشیگەیاند: پارێزگارى هەولێر لەنزیکەوە گوێى لە داوا و داخوازیى و کێشە و کەموکوڕى قوتابییان گرت و دووپاتی كردەوە کە لەگەڵ هەموو داخوازییەکانی ئەواندایە.
لەبارەى دابینکردنى خزمەتگوزاریش بۆ بەشەکەیان پارێزگاری هەولێر بەڵێنی دا لە زووترین کاتدا بۆیان چارەسەر دەکرێت و کۆتایی بە خۆپیشاندانەکە هێنرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.