کەمێک پێش ئێستا؛ چوار مووشەک ئاراستەی سەربازگەی زێلکانی سوپای تورکیا کران و زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
محەمەد ئەمین بەڕێوەبەری ناحییەی زێلکان بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: ئەمشەو شەممە 03ـی 12ـی 2022 چوار مووشەک لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی ئاراستەی بنکەی سەربازگەی تورکیا لە زێلکان کرا.
ڕاشیگەیاند: لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەی سەربازگەی زێلکان هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە.
بەڕێوەبەری ناحییەی زێلکان ئاماژەی بەوەش دا کە مووشەکبارانەکە مەترسی بۆ خەڵکی ناوچەکە دروست کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.