له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی مژار سه‌باره‌ت به هه‌نگاوه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا، د. ئاراس خۆشناو سه‌رۆكی سه‌نته‌ری زانیاری و لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی كوردستان رایگه‌یاند: هه‌ر حكوومه‌تێكی نوێ، هه‌وڵ بۆ كردنه‌وه‌ی ئەو گرێكوێره‌یە هه‌یه، هه‌وڵێك بۆ رێككه‌وتن و نزیكبوونه‌وه هه‌یه، ده‌رفه‌ت له جاران باشتره، بۆ یه‌كه‌مجاره رێككه‌وتنێكی نووسراو هه‌یه به‌ڕوونی هاتووه كه به‌رنامه‌یه‌كی روون و ئاشكرا هه‌بێت، كورد كێشه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سه‌كان نییه، به‌ڵكو به‌رنامه‌كه‌یه.
ڕاشیگەیاند: ئه‌مجاره كاتی دیاریكراویش دانراوه بۆ هه‌ر هه‌نگاوێك لەو رێككه‌وتنه‌كه هاتووه، به‌ڵام راشكاو بم ئێستاش جیاوازی راوبۆچوون له كوردستان به دی ده‌كرێت كه ئه‌وه‌ش جێگه‌ی نیگه‌رانییه.
هەروەها گوتی: پێویسته به هێزێكی ده‌ستووری شه‌ڕ له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌ین، نه‌ك به شێوه‌یه‌كی حزبی، پێویسته هه‌ڵوێستمان یه‌ك بێت له‌و پرسانه‌ی كه تایبه‌ته به مافه‌كانی كورد و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان.
د ئاراس خۆشناو ئاماژەی بەوە دا کە یه‌كڕیزی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان مه‌رجه بۆ ئه‌وه‌ی به‌غدا به‌ده‌م داواكارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بێت، بۆیه پێویسته هه‌وڵ بده‌ین مه‌ترسییه‌كان بكه‌ینه ده‌رفه‌ت بۆ هه‌رێمی كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.