شهش لاوی كورد لە شارەکانی سنە و مەریوان و کەڵاتەرزانی سەر بە شاری سەوڵاوا بە ناوەکانی ئاڵا دەستی، پێشەوا ئەحمەدی، کارۆ فەتحی، قانع لوتفی، کاروان محەممەدی و ئەشکان دووستی، لەلایەن هێزە ئهمنییهكانی ئێرانهوه ڕفێندراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردهوه، رۆژی سێشهممهی ههفتهی رابردوو، بە ناوەکانی قانع لوتفی و کاروان محەممەدی خەڵکی گوندی "دادانە کەمانگەر" کە هەردووکیان تەمەنیان 17 ساڵە، لەلایەن هێزە ئهمنییهكانی ئێرانهوه لە شاری سنە ڕفێندراون.
هەروەها ڕۆژی چوارشەممەی ههمان ههفتهی ئاماژه پێكراو، ئاڵا دەستی، تەمەن15 ساڵ لە گۆڕەپانی ئێقباڵ (ئازادی)ی شاری سنە لەلایەن هێزه ئهمنییهكانی ئهو وڵاتهوه ڕفێندراوە.
هەر لە درێژەی ڕەوتی ڕفاندنی لاوانی كورد له شارهكانی كوردستانی ئێران لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، لە شاری مەریوان ڕۆژی دووشەممە، 7ی سەرماوەز، ئەشکان دووستی، تەمەن 17 ساڵ لەسەر کارەکەی واتە گەڕەکی "تەپەی مووسک" و لەلایەن هێزە ئهمنییهكانهوه ڕفێندراوە و تاکوو ئێستا هیچ زانیارییک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.
هەروەها ڕۆژی یەکشەممە، 4ی سەرماوەز، کارۆ فەتحی و ڕۆژی چوارشەممە، 2ی سەرماوەز، پێشەوا ئەحمەدی، کە هەردووکیان تەمەنیان 17 ساڵ و خەڵکی گوندی نگڵ لە ناوچەی کەڵاتەرزان سەر بە شاری سەوڵاوا بوون، پاش ئەوەی کە لەلایەن هێزە ئهمنییهكانی ئێرانهوه ڕفێندراون، بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.
ههنگاو ئاماژهی بهوهشكردووه، چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو 6 کەسە ناڕوونە و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان لەوبارەوە بێ ئاکام ماوەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.