ووردیلەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەكاتی پژمین یاخود كۆكەی كەسی تووشبوو لە لووت و دەمەوە بەهەوادا پەرش و بڵاودەبێتەوە بەشێوەی ستوونی و ئاسۆیی بۆ ماوەی چەند خولەكێك.
كۆمەڵێك زانای زانكۆی Aalto University ی فیلەندا بەهاوكاری چەند دەزگایەكی دیكە گرتەیەكی شیكاری سێ دووریان ئامادەكرد لەبارەی چۆنیەتی بڵاوبوونەوەی ووردیلەی كۆكە و پژمینی كەسی تووشبووی كۆرۆنا و ئەو مەودایەی ڤایرۆسەكەی تێدا بڵاودەبێتەوە.
لەو لێكۆڵینەوەیەدا دەركەوت ووردیلەی كۆكە و پژمینی كەسی تووشبوو بەكۆرۆنا بۆ ماوەیەك لەهەوادا دەمێنێتەوە و دەگوازرێتەوە بۆ كەسانی دیكە تەنانەت لەدوای رۆیشتنی كەسی تووشبوو ، هەربۆیە رێنوێنی هاوڵاتیان دەكرێت كە دووربكەونەوە لەشوێنی قەرەباڵغ و داخراو بەپێی توانا.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.