Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:47

بەهۆی خراپی كەش و هەواوە گەشتە ئاسمانییەكانی هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر و بەغدا راگیران

کوردستان TV
100%

ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رایگەیاند: بەهۆی خراپی كەش و هەوا و بەرزبوونەوەی تەمەوە، گەشتە ئاسمانییەكان بۆ فڕۆكەخانە و گەڕانەوە ڕاگیراون.
ئاماژەی بەوەشكرد، كاتێك كەشوهەوا باشتر دەبێت گەشتەكان لە فڕۆكەخانە دەستپێدەكەنەوە.
هاوكات ئیدارەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ڕاگرتنی هاتوچۆی ئاسمانی لە فڕۆكەخانەكە بەهۆی بارودۆخی كەشوهەوا ڕاگەیاند.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئاگادار دەكرێنەوە لە سروشتی هەر پێشهاتێك كە پەیوەندی بە هاتوچۆی ئاسمانییەوە هەبێت لە فڕۆكەخانەكەدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.