بەهۆى زۆر بەکارهێنانى کارەبا پێوەرى زیرەکى هەندێک له هاوبه‌شان فیوز دەکات و هاووڵاتییان خۆیان فیوزەکەیان بەرز دەکەنەوە ئەوەش زیان بەر ئەمپێری کارەباى هاووڵاتییان دەگەیەنێت.
عەلی حوسین، ئه‌ندامی لێژنه‌ی باڵای سیسته‌می پێوه‌ری زیره‌ك رایگه‌یاند: ئێمه وه‌كو وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستان له وه‌رزی زستاندا به هۆی زیادبوونی خواست له سه‌ر به كارهێنانی كاره‌بای زیاتر به هاوبه‌شان، بڕیارماندا بڕی كاره‌با له سیسته‌می پێوه‌ری زیره‌ك له 40 ئه‌مپێرەوە بکەینە 30 ئه‌مپێر ، له لایه‌كی تر خشتەى کارپێکردنى ئامێرە کارەبایەکانى ئاشکرا کردووە، بۆیە پێویستە تا ئاستى 30 ئەمپێر زیاتر هاووڵاتییان کارەبا بەکارنەهێنن.
عەلی حوسین: زۆرجار هاووڵاتیىان ئەگەر لەو ڕێژەیە زیاتر کارەبايان بەکارهێنا فیوزى پێوەرى زیرەک دەکوژێتەوەو دواى ماوەیەک ئۆتۆماتیکى دادەگیرسێتەوە،بەڵام هەندێک هاووڵاتیى دەچێتە لاى محەویلەکە و کارەباى تەواوى محاویلەکە دەکوژێنێتەوە و دای دەگیرسێنێتەوە بۆ ئەوەى فیوزەکەى خۆى كارپێبكاته‌وه ئەوەش زیان به ئامێرە کارەباییەکانى ماڵان دەدات.
ئەو ئه‌ندامی لێژنه‌ی باڵای سیسته‌می پێوه‌ری زیره‌ك ئاماژەشی بەوەدا کە، پێویسته هاوبه‌شانی كاره‌با خۆیان لەو دیاردەیە بەدوور بگرن و لە حاڵەتى درەنگ هاتنەوەى کارەباکەیان پەیوەندى بە ژمارە تەلەفۆنە تایبه‌ته‌كانی پێوه‌ری زیره‌ك بکەن کە بۆیان دیارى کراوە و پەیوەندیکردن پێیانەوە بێ بەرامبەرە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.