ئاژانسی هەواڵی حكومەتی ئێران (ئیرنا) بڵاویكردەوە، دەسەڵاتدارانی ئێران، ڕۆژی یەكشەممە، 4 كەسیان بە تۆمەتی كاركردن لە دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل (موساد) لەسێدارەداوە.
"ئیرنا" باسی لەوەشكرد، سوپای پاسدارانی ئێران دەستگیركردنی تۆڕێكی كەسانی پەیوەندیدار بە مۆساد ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەشكرد، ئەندامانی ئەو تۆڕە موڵكی تایبەت و گشتییان دزیوە و لەناویانبردووە، تاكەكانیان ڕفاندووە و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا كردووە.
هەروەها لە ڕاپۆرتەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە ئەو سیخوڕانەی كە گوایە سیخوڕن چەكیان هەبووە و لەلایەن مۆسادەوە لە شێوەی دراوی كریپتۆ پارەیان پێدراوە.
ئیرنا ڕایگەیاندووە كە ئەوانەی لە سێدارەدراون بریتین لە: حوسێن ئۆردوخانزادە، شاهین ئیمانی مەحمود عەبادی، میلاد ئەشرەفی و مەنوچێهر شەهبەندی.
ئێران بە تۆمەتی سیخوڕیكردن بۆ ئیسرائیل 4 كەسی لەسێدارەدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.