Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 05:52

بانكی ناوه‌ندی بۆ هه‌رزانكردنی نرخی دۆلار هه‌نگاوی نا

کوردستان TV
100%

بانكی ناوه‌ندی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به‌ مه‌به‌ستی هه‌رزانكردنی نرخی دۆلار، بڕیاری دا بڕێكی زیاتری دۆلار بخاته‌ بازاڕه‌وه‌.

بانكی ناوه‌ندی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به‌ نووسراوێك كه‌ ئاراسته‌ی بانكه‌كانی كردووه‌، بڕیاری داوه‌ پشكی هه‌فتانه‌ی فرۆشتنی كاشی دۆلار زیاد بكات.

له‌ نووسراوی بانكی ناوه‌ندی هه‌روه‌ها هاتووه‌: ئامانج له‌م خستنه‌ڕووه‌ی زیاتری دۆلار ئاساییكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلاره‌ و هه‌روه‌ها پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی هاووڵاتییانه‌ بۆ دراوی بیانی.

بڕیاره‌كه‌ له‌ سبه‌ی دووشه‌م ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و زیادكردنه‌كه‌ش هه‌ریه‌ك له‌ بانكه‌كانی (A.B.C) ده‌گرێته‌وه‌ و نرخه‌كه‌شی 1470 دینار ده‌بێت بۆ هه‌ر دۆلارێك، واته‌ نرخی 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ 147 هه‌زار دینار.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ بازاڕه‌كانی گۆڕینه‌وه‌ی دراوی بیانی له‌ هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق نرخی دۆلار به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ و ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌میش نرخی 100 دۆلار گه‌یشتبووه‌ 150 هه‌زار دیناری عێراقی.

ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.