Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:16

له‌ زاخۆ به‌هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا

کوردستان TV
100%

به‌هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر ڕێگای ئیبراهیم خه‌لیل و زاخۆ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا و كه‌سێكی تریش بریندار بوو.

په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندین: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی ئیبراهیم خه‌لیل له‌ نزیك گوندی باكرما ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا ته‌كسی و بارهه‌ڵگرێك ڕووی دا.

ڕاشیگه‌یاند: له‌ ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌ كه‌سێك كه‌ سه‌رنشینی ته‌كسییه‌كه‌ بوو گیانی له‌ده‌ست دا و كه‌سێكی تریش بریندار بوو.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ جگه‌ له‌ زیانی‌ گیانی، له‌ ڕووداوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها زیانێكی زۆری ماددیش كه‌وته‌وه‌.

كوردستان تیڤی/ ئه‌یاد نووری

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.