Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:07

زیاتر لە 156 هەزار خێزان لە وەرگرتنی نەوت سوودمەند بوون

کوردستان TV
100%

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند، زیاتر لە 156 هەزار خێزان لە وەرگرتنی نەوت سوودمەند بوونە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: تاوەکو ئەمڕۆ 31 ملیۆن و ,307 هەزار و 800 لیتر نەوتی سپی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان (ناوچە شاخاوییەکان) دابەش کراوە و 156 هەزار و 539 خێزان سوودمەند بوون.

ڕاشیگەیاند: لە سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران 8 ملیۆن و 454 هەزار و 400 لیتر دابەشكراوە و 42 هەزار و 272 خێزان سوودمەند بوون.

ئەوەشی خستەڕوو کە لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین 12 ملیۆن و 213 هەزار و 800 لیتر دابەش کراوە و 61 هەزار و 69 خێزان سوودمەند بوون.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئاماژەی بەوەش دا کە لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ 10 ملیۆن و 639  هەزار و 600 لیتر دابەش كراوە و 53 هەزار 198 خێزان سوودمەند بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.