Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 19:59

سه‌رۆكی حكوومه‌ت كێشه‌ی گه‌نجه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر كرد

کوردستان TV
100%

نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی به‌و گه‌نجه‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له‌ كاتی نوێژی نیوه‌رۆدا ئه‌و ماتۆڕسكیله‌یان لێ دزی بوو كه‌ كاری دیلیڤه‌ری و گه‌یاندنی خواردنی پێ ده‌كرد.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له‌ هه‌ولێر گه‌نجێک به‌ناوی (خالس مه‌سعوود) که‌ کارمه‌ندی کۆمپانیایه‌کی گه‌یاندنی خواردنه‌، ماتۆڕسکیله‌که‌ی له‌لایه‌ن که‌سانی نه‌ناسراوه‌وه‌ ده‌بردرێت، ئه‌و رووداوه‌ش له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌نگدانه‌وه‌ی دروست کرد.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆکی حکوومه‌ت نووسینگه‌که‌ی راسپارد بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که‌ی و هاوکاریکردنی ئه‌و گه‌نجه‌.

لای خۆشییه‌وه‌ نووسینگه‌ی سه‌رۆکی حکوومه‌ت په‌یوه‌ندی به‌ گه‌نجه‌که‌وه‌ کرد و کێشه‌که‌ی چاره‌سه‌ر کرا.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.