Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:01

جارێکی دیکە ژمارەیەک مووشەک ئاراستەی سەربازگەی زێلکان کرا

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا؛ 8 مووشەک ئاراستەی سەربازگەی تورکیا لە زێلکان کران، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە شەوی ڕابردووش چوار مووشەکی ئاراستە کرا.

محەمەد ئەمین بەڕێوەبەری ناحییەی زێلکان تایبەت بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 04ـی 12ـی 2022، هەشت مووشەک لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی ئاراستەی سەربازگەی تورکیا لە زێلکان کران.

ڕاشیگەیاند: سەرجەم مووشەکەکان لە چیای مەقلووب کەوتوونەتە خوارەوە و نەگەیشتوونەتە سەربازگەکە، کە ئەو سەربازگەیە دەکەوێتە بناری چیای مەقلووب.

بەڕێوەبەری ناحییەی زێلکان ئاماژەی بەوەش دا کە بۆردومانەکە هیچ زەرەر و زیانێکی لێ نەکەوتووتەوە، تەنیا ترس و دڵەڕاوکێی بۆ خەڵکی ناوچەکە دروست کردووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە شەوی ڕابردوو چوار مووشەک ئاراستەی سەربازگەکە کران، بە هەمانشێوە هیچ زیانێکی لێنەکەوتەوە.

 

پەیامنێر- ئیسکان ڕەمەزان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.