Erbil 38°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 02:40

ئێران هه‌ڕه‌شه‌ له‌ سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌ كه‌نداو ده‌كات

کوردستان TV
100%

سه‌رۆك ئه‌ركانی گشتی سوپای ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی له‌و سوپایه‌ی ئه‌مه‌ریكا كرد كه‌ ئێستا له‌ كه‌نداو بوونیان هه‌یه‌ له‌ ئه‌گه‌ری هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ به‌رژوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ داهاتوودا.

محه‌مه‌د باقڕی سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئێران ڕایگه‌یاند: هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌زانن له‌ ئه‌گه‌ری بوونی هه‌ر مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر به‌رژوه‌ندییه‌كانمان له‌ كه‌نداوی فارس و كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانمان له‌ كه‌ناراوه‌كان، ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ ڕووبه‌ڕووی سوپای پاسداران ده‌بنه‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند: سوپای پاسداران توانایه‌كی بێهاوتای له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه ڕاسته‌وخۆ و توانای مووشه‌كی ئاستبه‌رز و ئه‌و كه‌شتییه‌ جه‌نگییانه‌ هه‌یه‌ كه‌ مین ده‌چێنن، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ جۆره‌كانی تری كه‌شتیگه‌لی جه‌نگی و مووشه‌كی دوورمه‌ودا و بالیستی‌.

سه‌رۆك ئه‌ركانی گشتی سوپای ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: له‌ ڕابردوودا هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا جارێك یان دووان به‌هه‌ڵه‌ هاتبوونه‌‌ نێو دوورگه‌ی فارسه‌وه‌، ده‌ستگیرمان كردن و ئه‌و كات هێزه‌كانی ئێران به‌وپه‌ڕی میهره‌بانییه‌وه‌ ئازادیان كردن، ئه‌و كاتیش به‌ نووسراو به‌ڵێنیان دا كاری هاوشێوه‌ دووباره‌ نه‌كه‌نه‌وه‌ و تا ئێستاش دووباره‌یان نه‌كرده‌وه‌.

ئه‌م وتانه‌ی محه‌مه‌د باقڕی له‌ كاتێكدا دێت كه‌ ئه‌مه‌ریكا پێشتر چه‌ند جارێك دووپاتی كردبووه‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی هێز و ڕاگه‌یاندنی جه‌نگی ڕاسته‌وخۆ دژی كۆماری ئیسلامی ئێران یه‌كێكه‌ له‌ بژارده‌كانیان دوای ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م بژارده‌ دبلۆماسییه‌كانیان له‌ ڕابردوودا سه‌ری نه‌گرتبوو.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.