Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 08:24

جه‌عفه‌ر ئێمینکی: پشووفراوانی پارتی له‌ قازانجی خه‌ڵكی كوردستانه‌

Suhail tahir
100%

له‌ میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌ی مژار سه‌باره‌ت پرۆسه‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و ئاسته‌نگه‌كان ، جه‌عفه‌ر ئێمینکی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی پ. د. ك رایگه‌یاند: پارتی هه‌وڵی باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌كات، ئه‌مڕۆ دیدگەی په‌یوه‌ندی و واقیعی سیاسی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چۆن ئه‌و كیانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بپارێزین، سه‌روه‌ری ئه‌و كیانه‌ پارێزراو بێت، پارتیش له‌و پێناوه‌ هه‌وڵی باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌دات.

ڕاشیگەیاند: پارتی كراوه‌یه‌ و دڵنیاشین له‌گه‌ڵ یه‌كێتی داده‌نیشین، پارتی ئاماده‌یه‌ و پێكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی چاره‌سه‌ری كێشه‌وگرفته‌كان بكات، پێویسته‌ هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵبگرن، له‌ په‌ره‌پێدانی حوكمڕانی و گه‌شه‌سه‌ندنی سیاسی.

جەعفەر ئێمینکی هەروەها گوتی: حكوومه‌تی هه‌ڕێمی كوردستان له‌ كابینه‌ی  نۆیه‌م، وێرای گرفته‌ سیاسییه‌كان، زۆر پرۆفیشناڵانه‌ كاره‌كان ڕایی ده‌كات وه‌ک یه‌ک تیم له‌ هه‌رێمی كوردستان، كه‌ ئه‌وه‌ زیره‌كی و حیكمه‌تێكی گه‌وره‌ی تێدایه‌.

گوتیشی: پشووفراوانی پارتی چه‌ند درێژ بێت له‌ هاوكێشه‌ سیاسییه‌كان ئه‌وه‌نده‌ له‌ قازانجی خه‌ڵكی كوردستان ته‌واو ده‌بێت.

سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی عێراق و كابینه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی، جه‌عفه‌ر ئێمینکی ڕوونی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و كابینه‌یه‌ باشترین ده‌رفه‌ت و هه‌لی له‌ به‌رده‌سته‌ كه‌ بتوانێت به‌شێكی زۆر له‌ كێشه ‌و گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.