كیلیان مباپێی هێرشبه‌ر و ئه‌ستێره‌ی فڕه‌نسی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌م 2 گۆڵی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی پۆڵه‌ندا تۆمار كرد و به‌مه‌ش به تۆماركردنی 5 گۆڵ تا ئێستا گۆڵكاری مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له قۆناغی 16ی مۆندیال، هه‌ڵبژارده‌ی فڕه‌نسا به ئه‌نجامی 3-1 گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی پۆڵه‌ندای برده‌وه، 2 گۆڵی یارییه‌كه له گێمی دووه‌م له‌لایه‌ن مباپێ له خوله‌كانی 74 و 90 تۆمار كران، گۆڵه‌كه‌ی تریش ئۆلیڤێ گیرۆ له خوله‌كی 44ی گێمی یه‌كه‌م تۆمار كرا.
به تۆماركردنی ئه‌م دوو گۆله، مباپێ ژماره‌ی گۆڵه‌كانی كرده 5 گۆڵ و بووه گۆڵكاری مۆندیالی قه‌ته‌ڕ.
مباپێ گۆڵێكی له ئوستڕالیا، 2 گۆڵ له دانیماڕ و 2 گۆڵیش له پۆڵه‌ندا تۆمار كردووه.
نزیكترین ڕكابه‌ری مباپێ، 6 یاریزانن كه هه‌ریه‌كه 3 گۆڵیان له مۆندیال تۆمار كردووه، یاریزانه‌كانیش بریتین له: لیۆنێل میسی ئه‌رجه‌نتینی، ماركۆس ڕاشفۆردی ئینگلیزی، ئه‌لڤارۆ مۆراتای ئیسپانی، ئۆلیڤێ گیرۆی فڕه‌نسی و كۆدی جاكوبۆی هۆڵه‌ندین.
جێی باسه هه‌ڵبژارده‌ی فڕه‌نسا له یاریی داهاتوو و قۆناغی 8ی مۆندیالی 2022 ڕووبه‌ڕووی براوه‌ی یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی نێوان ئینگلته‌ڕا و سه‌نیگال ده‌بێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.