Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:34

زانیاری لەسەر بۆردومانەکەی ئەمشەوی مەخموور

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا؛ بەهۆی جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش لەنێوان گوندی ئازیکەند و عەلیەڕەش، لەلایەن سوپای عێراقەوە ئەو ناوچانە بۆردومان کران.

بەپێی زانیارییەکانی (کوردستان تیڤی)، لەنێوان گوندی ئازیکەند و عەلیەڕەش و کەمپی پەنابەران تیرۆریستانی داعش جموجۆڵیان بۆ سنووری قەراج کردووە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، هەر بەهۆی ئەو جموجۆڵانەی تیرۆریستانی داعشەوە، لەلایەن هێزەکانی سوپای عێراقەوە ئەو ناوچانە بۆردومان کران.

هاوکات سەبارەت بە بۆردومانکردنی کەمپی مەخموور، کە پەنابەرانی کوردستانی تورکیا تێیدا نیشتەجێن، سەرچاوەیەکی تایبەت بۆ کوردستان تیڤی ڕەتی کردەوە کەمپەکە بۆردومان کرابێت. 

 

پەیامنێر/ کارزان کاکل- مەخموور

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.