Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:50

له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كێشه‌ له‌ تایه‌ی فڕۆكه‌یه‌ك دروست ده‌بێت

کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌م له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا له‌ كاتی هه‌ڵسانی فڕۆكه‌یه‌ك كێشه‌ له‌ تایه‌كانی دروست ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه‌ ماوه‌یه‌ك فڕۆكه‌خانه‌كه‌ به‌ڕووی نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كان داده‌خرێت.

میدیاكانی به‌غدا بڵاویان كرده‌وه‌: ئه‌مشه‌و له‌ كاتی هه‌ڵسانی یه‌كێك له‌ فڕۆكه‌كانی هێڵی ئاسمانی عێراقی له‌نێو ڕێڕه‌وی فڕیندا كێشه‌ له‌ یه‌كێك له‌ تایه‌كانی دروست ده‌بێت، به‌هۆیه‌وه‌ له‌ كۆتایی ڕێڕه‌وی فڕینه‌كه‌دا به‌ناچاری ده‌وه‌ستێت‌.

بڵاویش كرایه‌وه‌: وه‌ستانی فڕۆكه‌كه‌ له‌نێو ڕێڕه‌وی فڕینی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا وای كردووه‌ هه‌موو ئه‌و فڕۆكانه‌ی به‌ نیازی نیشتنه‌وه‌بوون ناچار بكرێن ماوه‌یه‌ك له‌ ئاسمان بمێننه‌وه‌ و له‌ چاوه‌ڕوانیدا بن.

جه‌ختیش كرایه‌وه‌ كه‌ له‌ كۆتاییدا دوای ماوه‌یه‌ك تیمه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ توانیویانه‌ فڕۆكه‌كه‌ ببنه‌ شوێنێكی سه‌لامه‌ت و ڕێڕه‌وی نیشتنه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌كانی تر ئاسایی بكه‌نه‌وه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.