Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 23:20

ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی پێشمه‌رگه‌ و یه‌كه‌كانی 70 و 80 دابەش دەكرێت

کوردستان TV
100%


رۆژی پێنجشەممە 1-12-2022 وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە كە دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 11 دەكرێت .
بە گوێرەی خشتەی راگەیەنراوی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ ڕێكەوتی  5 ی 12 ی 2022، مووچەی وەزارەتی پێشمه‌رگه‌ و یه‌كه‌ی 70 و 80 دابەش دەكرێت.
هەر لەخشتەكەی وەزارەتی دارایی دا هاتووە كە لە 22 ی 12 ی 2022 بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە، كۆتایی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 11 دێت .
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.