Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:36

مۆندیالی 2022 ...فەڕەنسا بە سەرکەوتنی بەسەر پۆڵەندا گەیشتە چارەکی پێش کۆتایی مۆندیال

کوردستان TV
100%


لە میانی یارییەکانی جامی جیهانی2022ی قەتەردا، هەڵبژاردەی فەڕەنسا بە ئەنجامی 3-1 بەسەر هەڵبژاردەی پۆڵەندادا سەرکەوت.
یاریزان، ئۆلیڤییە گیرۆ لە کۆتا ساتەکانی نیوەی یەکەمی یارییەکەدا و لە خولەکی 44دا گۆڵی یەکەمی بۆ هەڵبژاردەی فەڕەنسا، تۆمار کرد.
لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا و لە خولەکی 74دا یاریزان، کیلیان مباپێ، گۆڵی دووەمی بۆ هەمان هەڵبژاردە تۆمار کرد.
کاتی ئاسایی یارییەکە بە ئەنجامی 2-0 کۆتایی هات بەڵام لە کاتی زیادکراودا و لە خولەکی 91دا یاریزان، مباپێ، گۆڵی سێیەمی بۆ هەڵبژاردەی فەڕەنسا تۆمار کرد.
لە کۆتا ساتەکانی یارییەکەدا و لە خولەکی 99دا یاریزان، رۆبێرت لەڤەندۆڤسکی، تەنها گۆڵەکەی هەڵبژاردەی پۆڵەندای تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی 3-1 کۆتایی هات.
بەم ئەنجامەش هەڵبژاردەی فەڕەنسا، بۆ چارەکی پێش کۆتایی مۆندیال سەرکەوت و بڕیارە یاری داهاتووی لە 10ی کانوونی یەکەمدا لەگەڵ براوەی یاری نێوان ئینگلتەرا-سەنیگال، بێت.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.