لە میانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمنییەکانی عێراقدا لە ناوەڕاست و باشووری ئەو وڵاتە، تیرۆریستێک و شەش بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەستگیرکردنی تیرۆریستێک و شەش بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە پارێزگاکانی بابل، دیوانییە و موسەننا ناوەڕاست و باشووری ئەو وڵاتە راگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، هێزەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی هەواڵگریی و ئاسایش سەربە وەزارەتی بەرگریی لە میانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆندا لە پارێزگای بابل، تیرۆریستێکیان دەستگیرکردووە.
باسی لەوەش کردووە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراوبوو.
هەروەها ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە لە میانی دوو ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی هەواڵگریی و ئاسایشدا لە پارێزگاکانی دیوانییە و موسەننا، شەش بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.