Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 23:04

رۆچوونی زەوی لە کۆلۆمبیا گیانلەدەستدانی سێ کەسی لێکەوتەوە

کوردستان TV
100%

لەسەر رێگایەکی خێرا لە باکووری رۆژئاوای کۆلۆمبیا، رۆچوونی زەوی روویدا، بەپێی ئامارە بەراییەکان سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 20 کەسیش کەوتوونەتە ژێر داڕمانەکەوە.

لەسەر رێگای کالی-کۆندۆتۆ لە پارێزگای ریسارالدا سەربە هەرێمی کالداس باکووری رۆژئاوای کۆلۆمبیا، رۆچوونی زەوی روویدا.

لە رووداوەکەدا، ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل کەوتنە ژێر داڕمانەکە و تا ئێستا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 20 کەسیش ژێر داڕمانەکە کەوتوون.

هاوکات ژمارەیەکی زۆر تیمی بەرگریی شارستانی، ئاگرکوژێنەوە، پۆلیس و ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن رەوانەی ناوچەکە کراون.

پارێزگاری ریسارالدا، ڤیکتۆر مانوێل تامایۆ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا، باسی لەوە کرد کە تا ئێستا نۆ کەس لەژێر داڕمانەکەدا بە سەلامەتی رزگار کراون و کارەکانی گەڕان و رزگارکردنیش بێ وەستان بەردەوامە.

سەرکۆماری کۆلۆمبیا، گوستاڤۆ پێترۆ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی نیگەرانیی خۆی لەبارەی رووداوەکە دەربڕی و رایگەیاند: هەموو هەوڵێک دەدرێت بۆ رزگارکردنی ئەوانەی کەوتوونەتە ژێر داڕمانەکەوە. نۆ کەس رزگار کراون. سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و هەوڵەکان بەردەوامن بۆ رزگارکردنی زیاتر لە 20 کەس. ئەمە تراجیدیایەکە.

بەهۆی بارانی بەلێزمەوە کە چەند مانگێکە لە کۆلۆمبیا بەردەوامە، لافاو و رۆچوونی زەوی روویانداوە و بەهۆیانەوە ژمارەیەکی زۆر کەس گیانیان لەدەستداوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.