Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:34

تەقینەوەیەک لە قامشلۆ ڕووی دا

کوردستان TV
100%

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 05ـی 12ـی 2022 تەقینەوەیەک لە شاری قامیشلۆی کوردستانی سووریا ڕووی دا و ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، کەمێک پێش ئێستا تەقینەوەیەک لە گەڕەکی قوتلی لە شاری قامیشلۆی کوردستانی سووریا ڕووی دا، بەڵام تاوەکو ئێستا سەرچاوەی تەقینەوەکە دیارنییە.

پەیامنێری کوردستان تیڤی پێی ڕاگەیاندین، تەقینەوەکە ئۆتۆمبێلی کارمەندانی پەروەردەی کردۆتە ئامانج کە ئۆتۆمبێلەکە لە ڕەقەوە بەرەو قامیشلۆ هاتووە.

شایەتحاڵێک لەمبارەیەوە بۆ (کوردستان تیڤی) پشتڕاست کردەوە، کە لە شاری قامیشلۆ گوێیان لە دەنگێکی بەهێز بووە و ئۆتۆمبێلێکی کردۆتە ئامانج.

سەبارەت بە زەرەر و زیانەکان لە ئەنجامی تەقینەوەکە، دەگوترێت کە تەنیا کەسێک بریندارە،  بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ ڕاگەیەنراوێکی فەرمی لەمبارەیەوە بڵاو نەکراوەتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.