له هۆڵی ئیسماعیل بێشكچیی زانكۆی سۆران، له سیمینارێكی به‌شی مێژووی فاكه‌ڵتیی ئادابی زانكۆی سۆران، كتێبی (پێشمه‌رگه‌یه‌ك له خزمه‌ت ڕێبازی بارزانی دا، حه‌جی بێرۆخی) ناسێندرا. ناوونیشانی سمیناره‌كه بریتی بوو له: پێگه‌ی ده‌ڤه‌ری سۆران و كه‌سایه‌تییه‌كانی له بزاڤی ڕزگاریخوازی كوردی و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له كتێبی پێشمه‌رگه‌یه‌ك له خزمه‌ت ڕێبازی بارزانی دا، حه‌جی بێرۆخی، تیایدا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له قوتابیان، مامۆستایان، میوانان و فه‌رمانبه‌ران ئاماده‌بوون.
كتێبه‌كه له‌لایه‌ن غازی عادل گه‌ردی، نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ره‌وه نووسراوه ،ڕێوڕه‌سمه‌كه به نمایشكردنی كورته فیدیۆیه‌ك سه‌باره‌ت به ژیان و خه‌باتی حه‌جی بێرۆخی ده‌ستپێكرا.
دواتر به‌ڕێزیان باسی له چۆنیه‌تیی گه‌ڵاڵه‌بوونی بیرۆكه‌ی نووسین و قۆناغه‌كانی داڕشتن و پێداچوونه‌وه‌ی كتێبه‌كه كرد، ھه‌روه‌ھا ڕۆشنایی خسته‌سه‌ر پێگه‌ی ده‌ڤه‌ری سۆران و كه‌سایه‌تییه‌كانی له بزاڤی ڕزگاریخوازی كوردی و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له كتێبه‌كه‌دا. له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا "له‌وانه‌یه من تاكه كه‌س بووبم كه شانازی ئه‌وه‌م پێ بڕابێ كه جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، پێداچوونه‌وه‌ی بۆ كردبێ و به سه‌رنج و تێبینییه‌كانی به‌رھه‌مه‌كه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندتر كردبێ. بۆیه من ئه‌و كۆپیه‌ی تێبینییه‌كانی جه‌نابی سه‌رۆك له‌سه‌ری نووسیووه وه‌ك یادگاری پڕ له شانازی خۆم ھه‌ڵم گرتووه و پاراستوومه."
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا، ناوبراو وتی: "ئه‌م كتێبه به‌ناوونیشان ناوی حه‌جی بێرۆخی له‌سه‌ره، به‌ڵام ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بریتییه له ژیاننامه و نه‌به‌ردییه‌كانی سه‌رجه‌م ئه‌و پێشمه‌رگه و سه‌رقۆل و سه‌ركردانه‌ی كه ڕۆژێك له ڕۆژان ھاوخه‌بات و ھاوسه‌نگه‌ری حه‌جی بێرۆخی بوون." ھه‌روه‌ھا وتی: "ھه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كی ناو كتێبه‌كه ده‌كرێت ببێته كه‌رسته‌ی توێژینه‌وه‌ی به‌كالۆریۆس، ماسته‌ر و دكتۆرا."
دواتر، ئاماده‌بووان به سه‌رنج و تێبینی و پرسیاره‌كانیان سمیناره‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد. له كۆتا بڕگه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا، به‌ڕێز غازی گه‌ردی كتێبه‌كه‌ی به واژۆی خۆی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد. ھه‌روه‌ھا له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی به‌شی مێژووه‌وه ڕێزلێنان به ناوبراو درا.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.