Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:44

زانیاری لەبارەی کوژرانی کارمەندێکی دژەتیرۆری یەکێتی ئاشکرا دەکرێت

کوردستان TV
100%

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 05ـی 12ـی 2022 کەسێک لە کەرکووک بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە دەکوژرێت، کەسوکارەکەی ئاماژە بەوە دەدەن کە لەلایەن پۆلیسەوە کوژرابێت، پۆلیسیش دەڵێت، خۆی کۆتایی بە ژیانی هێناوە.

بەپێی زانیارییەکان، لە گەڕەکی دەروازەی شاری کەرکووک، کەسێک بەناوی محەمەد ئەحمەد جەبار، تەمەن 28 ساڵ، کە دەگوترێت کارمەندی دژەتیرۆری یەکێتییە بە چەکەوە هەڵیکوتاوەتەوە سەر ماڵی خەزووری و تەقەی لە هاوژینەکەی کردووە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکووک، گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، بەڵام ئەو کەسە ئامادە نەبووە خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس بکات، بەپێی گوتەی کەسوکاری کوژراوەکە "لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکووکەوە کوژراوە."

لەمبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکووک ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردۆتەوە، ئاماژەی بەوە داوە کە لە چەند پەیجێک دەنگۆی کوشتنی کەسێک لەلایەن هێزەکانمانەوە بڵاو کراوەتەوە، ئەم دەنگۆیانەش دوورن لە ڕاستییەوە.

ئاماژەی بەوەش داوە کە پۆلیس بۆ ڕزگارکردنی ژیانی هەوڵی داوە چەکەکەی لێ وەربگرێت، بەڵام ئامادە نەبووە چەکەکە ڕادەست بکات و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

 

پەیامنێر/ هەڵۆ جەباری

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.