Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 23:05

دووهەمین کۆنگرەی بەغدا بۆ هاریکاری و هاوبەشی لە عەممان به‌رێوه‌ده‌چێت

کوردستان TV
100%


سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی و سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن پتەوترکردنی هاریکارییە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێ کرد.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە محەمەد شیاع سوودانی و ئیمانوێل ماکرۆن پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە.

راشیگەیاندووە کە لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ژمارەیەک پرس کە جێگای بایەخی هەردوولا بوون تاوتوێ کراون، هەروەها گفتوگۆ کراوە لەبارەی پتەوترکردنی هاریکارییە هاوبەشەکانی نێوان بەغدا و پاریس.

باسی لەوەش کردووە کە محەمەد شیاع سوودانی جەختی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە عێراق سوورە لەسەر گرتنەبەری سیاسەتیی نێوەندگیری و هاوسەنگ لەهەمبەر پرسە هەرێمیی و نێودەوڵەتییەکان و دووپاتی کردووەتەوە کە عێراق بەردەوامە لە کارکردن لە پێناو سەرخستن و بەدیهێنانی ئامانجەکانی دووهەمین کۆنگرەی بەغدا بۆ هاریکاری و هاوبەشی کە بڕیارە لە ماوەکانی داهاتوودا لە عەممان پایتەختی ئوردن ئەنجام بدرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.