Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:35

وێستگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به‌وزه‌ی خۆر له‌ماوه‌ی 90 ڕۆژدا دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر دروست دەکرێت .
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌5ى12ى2022، له‌راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا لە مەراسیمێکدا گرێبەستی دامەزراندنی وێستگەیەکی 25 مێگاواتی وزەی خۆر لە پارێزگای هەولێر لەگەڵ (شیروان سلیم حسن) بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی کۆمپانیای (پلوتۆ ئۆتۆ سایکڵ -Pluto Otto Cycle) واژووی کرد. 
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، وێستگەکە 25 مێگاوات کارەبا بە وزەی خۆر بەرهەم دێنێت و لە ماوەی 90 ڕۆژدا دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت.


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.