Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 15:59

ڤیدیۆ.. ساڵیادی له‌دایك بوونی 190 ساڵه‌ی كۆنترین بوونه‌وه‌ر ده‌كرێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

كیسه‌ڵێك، به‌ناوی (جونسان) له‌ دوورگه‌ی سانت هیلینا، به‌ كۆنترین بوونه‌وه‌ر له‌سه‌ر رووی زه‌وی  داده‌نرێت،ته‌مه‌نی ده‌بێته‌ 190 ساڵ.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه‌، له‌ماڵی دورگه‌ی سانت هیلیناـ ئاهه‌نگێكی قه‌شه‌نگ  بۆ جونسان به‌ بۆنه‌ی 190 ساڵیادی بۆساز ده‌كرێت،كه‌ ماوه‌ی سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت، چه‌ندین پۆسته‌ریش بۆ ئه‌و یاده‌چاپ كراون. 
هه‌ندێك راپۆرتی نافه‌رمی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن، كه‌ كسیه‌ڵه‌كه‌ له‌ ساڵی 1832 له‌دایك ببووبێت، بۆچوونێكی تریش هه‌یه‌ كه‌ كیسه‌ڵه‌كه‌ ته‌مه‌نی 200 ساڵه‌. 
فه‌رهه‌نگی گینیس بۆ ژماره‌ پێوانییه‌كان رایگه‌یاندووه‌ ، كه‌ كیسه‌ڵی (جونسان) كۆنترین كیسه‌ڵه‌ له‌سه‌ر رووی زه‌وی.
ئا- كامران   
ژێده‌ر- روسیا ئه‌لیه‌وم

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.