Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 00:31

مۆندیالی قەتەر.. ئەمڕۆ دوو یاری لە قۆناغی 16 ئەنجام دەدەرێن

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ دووشەممە له‌ میانی یارییه‌كانی قۆناغی 16ی جامی جیهانیی 2022، له‌ قه‌ته‌ر لە دوو کاتی جیاوازدا، هەڵبژاردەی ژاپۆن و هەڵبژاردەی کرواتیا، هەروەها هەڵبژاردەی بەڕازیل و هەڵبژاردەی کۆریای باشوور رووبەڕوو یەکتر دەبنەوە.

کاتژمێر 6ى ئێواره‌، هه‌ڵبژارده‌ی ژاپۆن و هەڵبژاردەی کرواتیا لە یاریگای "ئەل جنوب"، رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

هەروەها لە کاتژمێر 10ى ئه‌مشه‌و، هەڵبژاردەی بەڕازیل و هەڵبژاردەی کۆریای باشوور لە یاریگای "974" رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

لە یارییەکانی ئەمشەودا، هەڵبژاردنەکان شەڕی گەیشتن بە قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانتییەکە دەکەن، بەتایبەتیش هەڵبژاردەی بەڕازیل "سلیساو" کە پاڵێوراوە بۆ بەدەستهێنانی شەشەهەمین نازناوی جامی جیهانیی لە مێژووی خۆیدا.

هەڵبژاردەی بەڕازیل پێنج جار نازناوی جامی جیهانیی بەدەست هێناوە کە تا ئێستا هیچ هەڵبژاردەیەک نەیتوانیوە ئەو ژمارەیە بشکێنێت.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.