Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 00:30

پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول مام غازی وەرمێلی کۆچی دوایی کرد

کوردستان TV
100%

پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول مام غازی وەرمێلی، له شاری بارووم له  وڵاتی نەرویج، له تەمەنی سەرووی نەوەت ساڵ چووە بەردلۆڤانی خوای گەورە.

مام غازی هەر له تەمەنی لاوێتیەوە پەیوەندی به ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردبوو، له ساڵی 1957 شەرەفی ئەندامێتی پارتیبوونی وەرگرت، دواتر وەک پۆلیس دادەمەزرێت، لەگەڵ هەڵگیرساندنی شۆڕشی ئەیلوولی مەزن ساڵی 1961 ئەوکات له سلکی پۆلیس بووە و هەموو جەبەخانه وچەک و تەقەمەنی بارەگای پۆلیس دەباتە ناو شۆڕش و پەیوەندی به ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و شۆڕشی بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان دەکات.

 مام غازی وەرمێلی لە ژیانی پێشمەرگەیتیدا بەشداری چەندین داستان و شەڕی کردووە، هەمیشە لەلایەن هەڤاڵانیەوە جێگەی متمانە و ڕێز بووە، هەروەها له ئەنفالی ساڵی 1988 کچێکی بەناوی نەسرین کەوتە بەر شاڵاوی ئەنفال.

لە شەوی یەکشەممه 044/12/2022 لە نەخۆشخانەی بارووم ماڵئاوایی لەژیاندا کردز

جێی باسە، خانەوادەی خوالێخۆشبوو له ساڵی 1992ـەوە له نەرویج نیشتەجێبوونه، پەیوەندییان به ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان نەپچڕاوە، خوالێخۆشبووش یەکێک بووە له دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی پێشمەرگەکانی شۆڕشی ئەیلوول له وڵاتی نەرویج.

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.