کەمێک پێش ئێستا؛ کافتریای زانکۆی سلێمانی و هۆڵەکانی دەوروبەری چۆڵ کران، بەهۆی لێچوونی غازەوە.
پەیامنێری (کوردستان تیڤی) پێی ڕاگەیاندین، کافتریای زانکۆی سلێمانی و چەند هۆڵێک لەنزیک کافتریاکە بەهۆی لێچوونی غازەوە چۆڵ کراون.
بەپێی زانیارییەکان، تیمەکانی بەرگری شارستانی سلێمانی گەیشتوونەتە زانکۆکە، بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە و ڕێگریکردن لەهەر زیانێک دووچاری قوتابییان ببێتەوە.
پەیامنێر/ شیلان فەرەج
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.