ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق راگەیاند، دادگای تاوانەکانی ئەنبار، سزای زیندانیکردنی هەتاهەتایی بۆ تیرۆریستێکی داعش دەرکردووە.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، تاوانبارەکە بەشداری کردووە لە ئەنجامدانی چەندین پەلاماری تیرۆریستی بۆسەر هێزە ئەمنییەکان و هاووڵاتییان لە ناحیەی کوبێسە سەربە قەزای هیت رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار.
راشیگەیاندووە کە سزاکە پشت بەستن بە ماددەی چواری تیرۆر دەرکراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.